AP ١٤٠٢ ڕەزبەر ٥ ٠٦:٥٧

چاوەدێری مافی مرۆڤ بە ئاماژە بە ئەشکەنجەی زیندانیانی عێراقی:

دوای تێپەڕینی 20 ساڵ ئەمریکا هیچ غەرامەیەکی نەداوەتە زیندانیانی ئەبووغورەیب

دوای تێپەڕینی 20 ساڵ ئەمریکا هیچ غەرامەیەکی نەداوەتە زیندانیانی ئەبووغورەیب

ڕێکخراوی چاوەدێری مافی مرۆڤ ڕایگەیاند کە ئەمریکا ئەبێ جگە لە داوای لێبوردن لە زیندانیانی زیندانی ئەبووغورەیب بەهۆی دەستگیر کردنی بێ هۆکار و ئەشکەنجەیان، غەرامەی دارایی بدات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەیادین، سارە یاغەر بەرپرسی نووسینگەی ڕێکخراوی مافی مرۆڤ لە واشنتۆن ڕایگەیاند کە دوای تێپەڕینی 20 ساڵ ئەو عێراقیانەی کە لەلایەن ئەمریاکوە ئەشکەنجە کراون نەگەییشتوونەتە مافی خۆیان و مافیان ژێر نراوە لەلایەن ئەمریکاوە.

ناوبراو درێژەی دا: دوای 20 ساڵ هێشتا عێراقییەکان نەیانتوانیوە ڕێگایەک بۆ بەدی هێنانی مافی خۆیان بدۆزنەوە و ئەمریکاش هەوڵ دەدات بۆ پشت گوێ خستنی و لەبیر کردنەوەی مافی ئەوان .

News ID 47451

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha